فیلمى پاراسایت (Parasite)، کە لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی نمایشکرا خەڵاتى گۆڵدن گڵەبى پێدرا.
دواى ئەوەى فیلمى پاراسایت لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی و چەندین شارى دیکەى جیهانى نمایشکرا، توانى لە (77)ەمین دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵەب، خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی وەربگرێت.
فیلمەمەکە لە دەرهێنانى بۆنگ جون-هۆ لە کۆریای باشور بەرهەمهێنراوە و ماوەى فیلمەکەش 132 خولەکە، لە چوارەمێن فێستیڤاڵى فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە سیتی سینەما هۆڵى ئەی نمایشکرا.
