ئەگەرچی دۆخی نەخوازراوی تەندروستی و ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆری چالاکیەکانی پەک خستووە، بەلام ستافی درامای کرێچییەکان بەلەبەرچاوگرتنی ھەموو رێنماییە داواکراوەکانی تەندروستی لە ھەنگاوەکانی ئامادەکاری بۆ وێنەگرتن نزیک بۆتەوەو لە داھاتویەکی نزیکدا دەست بە وێنەگرتن دەکرێت.
زنجیرە درامایی ( کرێچیەکان ) لە نوسین و سیناریۆی سیناریستی کورد ( شوعلەی شەریعەتی ) وەرگێرانی بۆ زمانی کوردی هونەرمەند ( پێشرەو حسین ) پێداچوونەوەی دەق هونەرمەند (کاوە ئەحمەد میرزا) مۆزیکی درامی هونەرمەند (ئەنوەر قەرەداغی ) درامای ( کرێچیەکان ) بەرهەمی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لەلایەن کۆمپانیای (مەستی فیلم)ەوە جێبەجێ دەکرێت.
بەرپرسی میدیا: شەهێن سابیر
Kommentare