top of page
Search

خولی یه‌كه‌م ڕاگه‌یه‌ندرا

له‌گه‌ل راگه‌یاندنی خولی یه‌كه‌می فێسیتیڤاڵی شانۆ له‌ پایته‌ختی رۆشنبیری چه‌ند چالایه‌كییه‌كی دیكه‌ به‌رێوه‌چوو... له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانیان كۆمپانیای (مه‌ستی فیلم‌ و ناوه‌ندی شانۆی تاڤ) به‌ئاماده‌بوونی (خالد دۆسكی) وه‌زیری رۆشنبیری پێشوو، سیاسه‌تمه‌دارو روناكبیر (مه‌لا به‌ختیار) ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی شاری سلێمانی‌و هونه‌رمه‌ندان، یه‌كه‌م خولی فێستیڤاڵی شانۆیی نێوده‌وله‌تیی راگه‌یه‌نرا كه‌ ئامانجیان بایه‌خدانه‌ به‌هونه‌ری شانۆ ‌و په‌یامێكی جددیتره‌ له‌و بواره‌دا.

هه‌رله‌و مه‌راسیمه‌دا خه‌لاتی رێزلێنانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به‌خشرایه‌ (مه‌لا به‌ختیار) له‌پای ماندوبون‌و خزمەتکردن‌و پشتگیری كردنی هونه‌ر به‌هه‌موو بواره‌كانیه‌وه‌ كه‌توانیویه‌تی رۆلی گرنگ‌و كاریگه‌ری هه‌بێت، هاوكات چه‌ندین خه‌لاتی رێزلێنانی دیكه‌ به‌خشرایه‌ ژمارەیەک ھونەرمەندوو ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكارو هه‌ماهه‌نگ بوون له‌جێبه‌جێكرندنی پرۆژه‌كانیاندا.

به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و ده‌قه‌ كوردییانه‌بوو كه‌ پێشتر پێشكه‌ش كرابوون‌ومه‌رجه‌كانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان تێدابوو له‌وانه‌ (به‌رهه‌م ئه‌نوه‌ر) براوه‌ی یه‌كه‌م‌ و (دارۆ عه‌زیز) دووه‌م، سێیه‌م (په‌روێز ئه‌حمه‌دی)بووكه‌ بونه‌ خاوه‌نی خه‌لات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا هه‌ر ده‌رهێنه‌رێكی ئاره‌زومه‌ند ده‌توانێت ده‌قی براوه‌ی یه‌كه‌م كاری له‌سه‌ر بكات تاواده‌ی ده‌ستپێكردنی خولی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی ده‌قی شانۆی كوردی.

بڕیاره‌ یه‌كه‌م خولی فێستیڤالی ده‌قی شانۆی كوردی له‌ 27 ی ئاداری ساڵی 2020 كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی شانۆدا به‌رێوه‌ بچێت.


راگه‌یاندنی كۆمپانیای مه‌ستی فیلم.


12 views0 comments

Comments


bottom of page