لە 32هەمین فێستیڤاڵی منداڵان بۆ فیلم، كە لە شاری ئیسفەهانی ئێران بەڕێوە دەچێت، دوو منداڵی كوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە داوەری فێستیڤاڵەكە دەستنیشان كراون و هەڵسەنگاندن بۆ فیلمە بەشداربووەكان دەكەن.
فێستیڤاڵەكە ڕۆژی 2019/8/19 بە بەشداری 27 وڵات بەڕێوە چووە و تاوەكوو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 2019/8/27 بەردەوام دەبێت، منداڵەكان ناویان (میلان و مەستی فوئاد)، كوڕ و کچی فوئاد جەلال، خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلمن، كە ساڵانە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بەڕێوە دەبەن.