top of page
Search

سلێمانی.. فیلمی سینه‌مایی دارگوێژ نمایش كرا


PUKmedia

له‌ نمایشێكی تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3-11-2021 كۆمپانیای مه‌ستی فیلم له‌ هۆڵی سینه‌ما سالم فیلمی سینه‌مایی ” دارگوێز” ی نمایش كرد. شایه‌نی باسه‌ نمایشی ئه‌مڕۆی فیلمی سینه‌مایی ”دارگوێز”هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نمایشی فیلمه‌كه‌ له‌ سینه‌ماكانی ئێران.

فیلمی ”دارگوێز” له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د حوسێن مه‌هده‌ویانه‌ و ئه‌كته‌ری دیاری سینه‌مای ئێرانی په‌یمان موعادی ڕۆڵی تێدا ده‌بینێت.

چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌ روداوێكی ڕاسته‌قینه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی شاری سه‌رده‌شته‌، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراقه‌وه‌.

فیلمه‌كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌یه‌ و پاڵێوراویشه‌ بۆ چه‌ندین خه‌ڵاتی دیكه‌ی جیهانی.



9 views0 comments

Comments


bottom of page