ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشوو، فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فیلم بە دەیان بەرھەمی جوانەوە ڕێک دەخرێت، کە ھەموو ساڵێک بە میوانداری گەورە ھونەرمەندانی بیانی و نێوخۆیی دێتە سازکردن، لەو فیستیڤاڵەدا لە سەرانسەری جیھان فیلم دەبێتە میوانی سلێمانی، لە کۆتا ڕۆژی فیستیڤاڵەکەشدا لێژنەیەکی پسپۆڕ لە بواری فیلمسازیی دا بڕیار لە باشترین فیلمەکان لە ڕووی جوانی و چیرۆک و تەکنیکە ھونەرییەکانی دەدات، بۆیە (ھەولێر) چەند پرسیارێکی لە (فوئاد مەستی) ڕێکخەری ئەو فیستیڤاڵە کرد.
•ئامادەکارییەکانی چوارەم خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فیلم بە کوێ گەیشت؟ ئێستا سەرگەرمی خۆ ئامادەکردن و جێبەجێکردنی کارە ئیدراییەکانی ئەو فیستیڤاڵەین، کە ئەمساڵ خولی چوارەمیەتی و لە ساڵانی ڕابردووش‌دا ئەوانەی کە لێرە ئامادەبوونە و شایەتحاڵی کارەکانی ئەو فیستیڤاڵەن، کە ھیچی لە وڵاتانی دیکە کەمتر نیە، بەڵکو جوانترین نموونەی شارستانی و ھونەردۆستی لە کوردستان نیشان دەدات.
•کێ ھاوکاری سەرەکیی کارە ھونەرییەکانی ئەو فیستیڤاڵەیە؟
پشتیوانی ئه‌م جۆره پرۆژانه چه‌ند لایه‌نێكی هه‌یه، به‌تایبه‌ت له رووی سه‌رمایه كه بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه‌یه، پاشان له‌رووی پشتگیری مه‌عنه‌وی و ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه، كه خودی به‌رهه‌مه‌كان ده‌بنه پشتیوانیه‌كی گه‌وره، كه هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و بواره ڕۆڵی گه‌وره‌ی تێداده‌بینن..چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه، هاوكات ناتوانین ڕۆڵی به‌ڕێز (مه‌لابه‌ختیار) له‌بیر بكه‌ین، كه پشتیوانی گه‌وره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئێمه، كه به‌بێ پێداهه‌ڵدانی ئێمه به‌ڕێزیان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه، كه به كردار پشتگیریی فێستیڤاڵی كردووه، بۆیه ده‌توانین بلێین پشتیوانی و هاوكاری سه‌ره‌كی به‌ڕێزیانه و دواتر هه‌ر له‌رووی سه‌رمایه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و به‌شێك له‌سه‌رمایه‌داره‌كانی كوردستان ئه‌وانه‌ی كه ساڵانه ده‌بنه سپۆنسه‌ری چالاكیه‌كانی فێستیڤال پشتیوانی گه‌وره‌ی ئێمه‌ن، سه‌باره‌ت به به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه به‌گوێره‌ی ئه‌زموونی ئێمه و دواتر كاركردنمان له‌ناوه‌ندی هونه‌ری هه‌میشه وه‌ك به‌رێوه‌به‌رانی فێستیڤال دڵنیاییمان له‌وه كردۆته‌وه، کە (مه‌لا به‌ختیار) بۆ مێژووی هونه‌ری ئه‌م میلله‌ته یه‌كێكه له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی باشترین و جوانترین ڕۆڵی هه‌بووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هه‌بێت و یان پێویستی به‌هیچ جۆره نمایشێك هه‌بێت، به‌رێزیان نه‌ك ته‌نها بۆ فێستیڤاڵی سلێمانی و بۆ بواری هونه‌ر، به‌ڵكو له‌بواری ئه‌ده‌بیشدا سه‌رنج بده‌ین (گه‌لاوێژ) یه‌كێكه له‌و فێستیڤالانه‌ی، كه شانازی پێوه‌بكه‌ین ته‌مه‌نێكی درێژی هه‌یه. ره‌نگه لێره‌و له‌وێ بۆچونی جیاواز و پرسیاری جیاواز هه‌بێت، به‌ڵام به‌بروای ئێمه ئه‌گه‌ر شانازیی به كاراكته‌رێكی سیاسیه‌وه‌بكه‌ین كه‌بایه‌خ به‌هونه‌رو ئه‌ده‌ب بدات ئه‌وا كاك به‌ختیار یه‌كه‌م سیاسه‌تمه‌داری ئاماژه بۆكراوده‌بێت.
•ئەو فیستیڤاڵە دەبێتە پڕۆژەیەکی ساڵانە و لە کات و ساتی خۆیدا بكرێت؟
به‌ڵێ بێگومان، به هه‌وڵ و كۆشی هه‌موان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی سلێمانی پڕۆژه‌ی چالاكییه‌كی ساڵانه‌یه و به‌رده‌وام ده‌بێت
•ئەمساڵیش بەڕێز نێچیرڤان بارزانی پاڵپشت و پشتیوانی کارەکانتان دەبێت؟
بێگومان، به‌ڕێزسەرۆکی هەرێم کاک (نێچیرڤان بارزانی) له‌كابینه‌ی پێشووی حكوومه‌تدا یه‌كێك بوو له هاوكاره‌كانی فێستیڤاڵی سلێمانی و ئه‌وانیش توانیان خزمه‌تێك به‌و فێستیڤاله بكه‌ن و ڕۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له به‌ڕێوه‌چوونی چالاكیه‌كانی خولی سێیه‌می فێستیڤاڵی سلێمانیدا، سه‌باره‌ت به‌داواكردنی هاوكاری بۆ ئه‌م خوله نوێیه، ئێمه له‌ئێستادا سه‌رقاڵی ڕێكخستنی كاره‌كانین و له‌ده‌ستپێكی فێستیڤالدا هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه‌ی ده‌بنه هاوكار‌و پشتیوان‌و سپۆنسه‌ری چالاكیه‌كان ناوه‌كانیان به‌یان ده‌كه‌ین ئومێداوارم سەرۆکایەتی حکومەت چۆن بودجەی پێوستی بۆ فێستیڤاڵی دهۆک دابین کردوە ئاواش فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لەیاد نەکەین.
Comments