top of page
Search

فیلمى سینەمایى تاقیکردنەوە، کۆتایى بە وێنەگرتنى هات




دوای حەوت مانگ لە وێنەگرتن و کۆتایى هاتنى وێنەگرتنى، ستافی فیلمى (تاقیکردنەوە) دیدارێکیان بۆ هونەرمەندان کەناڵەکانى راگەیاندن رێکخست.


رۆژى چوارشەممە 11/12/2019 کاژێر (4)ى ئێوارە لە شارى سلێمانى، ستافی فیلمى (تاقیکردنەوە) بەبۆنەى کۆتایى هاتنى وێنەگرتنى فیلمەمەکە دیدارێکى هونەرییان بۆ ژمارەیەک لە هونەرمەندان و کەناڵەکانى راگەیاندن رێکخست، لە دیدارەکەدا باسیان لە بایەخى فیلمى سینەمایى کوردى کرد، هەروەک باس لە ئەزمونى فیلمى تاقیکردنەوە کرا لە سەرەتاى بەرهەمهێنانیەوە تا بە کۆتا گەیشت.


فیلمەکە، لە شاری سلێمانی قۆناغی وێنەگرتنی کۆتایی ھاتووە و بەرھەمێکی سینەمایی کوردیە و لە سیناریۆ و دەرھێنانی سینەماکار (شەوکەت ئەمین کورکی)یەو زیاترلە (50) ئەکتەر لە باکورو باشور و رۆژھەڵاتی کوردستان بەشداریان تێدا کردووە.

فیلمەکە، بەرھەمی وەزارەتی رۆشنبیری و کۆمپانیای میتوس فیلمی ئەلمانی و کۆمپانیای مەستی فیلمە.

لەو دیدارەدا باسی بایەخی فیلمی کوردی و ئەزمونی فیلمەکە کرا لە شاری سلێمانی .





185 views
bottom of page