له‌ئێواره‌یه‌كدا به‌ئاماده‌بونی پارێزگاری سلێمانی و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ده‌رهێنه‌رو سینه‌ماكاران گفتوگۆ له‌باره‌ی قۆناغی یه‌كه‌می فیلمی (تاقیكردنه‌وه)ی شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی كرا‌و ئاماژه به‌ناوه‌ڕۆك و ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و فیلمه كرا. ئێواره‌ی 11-12-2019 له‌كافێ نێت-ی ئه‌منه سوره‌كه، دیدارێكی تایبه‌ت به‌قۆناغی یه‌كه‌می فیلمی تاقیكردنه‌وه به‌ڕێوه‌چو، كه سه‌ره‌تای دیداره‌كه له‌لایه‌ن شه‌هێن سابیر ئاماده‌كارو به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی دیدارەکەوە پێناسه‌یه‌ك له‌سه‌ر دیداره‌كه خرایه‌ڕو، دواتریش له‌لایه‌ن فوئاد جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای مه‌ستی فیلم باس له‌بودجه‌ی ئه‌و فیلمه كرا. مه‌مه‌د ئه‌كتاش به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای میتوس فیلم له‌سه‌ر كاری به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و فیلمه وته‌یه‌كی پێشكركردو دواتریش شه‌وكه‌وت ئه‌مین كوركی ده‌رهێنه‌ر باسی له‌ورده‌كاریه‌كانی فیلمه‌کە كرد‌و هه‌ریه‌ك له‌شوان عه‌توف له‌سه‌ر بایه‌خی فیلمه‌كه‌و ئاڤان جه‌مال و ڤانیا بابان له‌سه‌ر رۆڵه‌كانیان له‌فیلمه‌كه‌دا قسه‌ی خۆیان هه‌بو. هه‌ر له‌و دیداره‌شدا نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم، وته‌یه‌كی پێشه‌شكردو پشتیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ فیلمی تاقیكردنه‌وه و بواری هونه‌رو سینه‌ما ده‌ربڕی. هاوكات د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی باسی له‌بایه‌خی فیلمسازی له‌كوردستان و سلێمانی به‌دیاریكراوی و ڕۆڵی حكومه‌ت بۆ زیاتر به‌ره‌ودان به‌هونه‌ر كرد، دواتریش ده‌رگای گفتوگۆبۆ میدیاكاران كرایه‌وه. سه‌رجه‌م كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندن فیلمی (تاقی كردنه‌وه)ی به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم‌و كۆمپانیای (میتوس) فیلمی ئه‌ڵمانی‌و كۆمپانیای مه‌ستی فیلمه، سیناریۆو ده‌رهێنانی فیلمی تاقیكردنه‌وه شه‌وكه‌ت ئه‌مین كوركی-یه‌و هه‌ریه‌ك له‌مه‌مه‌د ئه‌كتاش و دانه‌ر عومه‌ر پرۆدیوسه‌ری فیلمه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م عادل عه‌بدولڕه‌حمان و به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنیش ئه‌دیبی سوبخانیه‌و جه‌لالی سه‌عید په‌ناش كاری جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی بۆ ده‌كات وئیبراهیم سه‌عیدیش مۆنتاژی فیلمه‌كه‌و مسته‌فا سادقی و ئومێد زه‌ندی، ئارمان سه‌یدیی كاری وێنه‌گرتنیان له‌ئه‌ستۆیه. فیلمی تاقیكردنه‌وه زیاتر له 50 ئه‌كته‌ر له‌باكورو ڕۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان ڕۆڵی تێدا ده‌بینن.
top of page
bottom of page
Comments