سلێمانی ده‌بێته ده‌سته‌خوشكی داناغی هۆڵه‌ندا ڕه‌نج تاڵیب كۆمپانیای مه‌ستی فیلم له‌چوارچێوه‌ی چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسی دامه‌زراوه‌یه‌كی سینه‌مای شاری داناغی هۆڵه‌ندا واژۆده‌كات، له‌داهاتووشدا ورده‌كاری ئه‌و گرێبه‌سته ده‌خرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. له‌وباره‌یه‌شه‌وه، ئه‌كره‌م سلێمان نوێنه‌ری مه‌ستی فیلم و فێٍستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌هۆڵه‌ندا به شارسینه‌ما ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ دكتۆر ئینگل لیم به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی (The Hague)ی هۆڵه‌ندی كۆبوینه‌وه‌و ناوبراو، پشتگیری ته‌واوی بۆ پرۆژه‌ی هونه‌ری و فیلمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی. وتیشی:"گفتوگۆ له‌سه‌ر شێوازی هاوكاری نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا كرا‌و له‌دواجاریشدا پلانی ئه‌وه‌مان داڕشت كه له‌داهاتوودا گه‌نجه‌كانی هه‌رێم بچنه هۆڵه‌نداو خول ببینن و شاره‌زای ئه‌زمونی فیلمی ئه‌و وڵاته بن، سیناریست وده‌رهێنه‌رانی هۆڵه‌نداش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن". ئه‌كره‌م سلێمان ئاماژه‌ی به‌واژكردنی گرێبه‌ستێكیش كرد له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كه‌ی هۆڵه‌نداو وتی: "گرێبه‌ستیش له‌نێوانماندا كراوه، به‌ڵام ئه‌ویش پێویستی به‌ڕۆیشتنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی و وتوێژو ڕاوێژ هه‌یه تا له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و گفتوگۆ‌و ڕێكه‌وتنانه بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه". ورده‌كاری هاوكاریه‌كه‌ی هۆڵه‌نداش بۆ بواری فیلم له‌هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، وتی:"گه‌نجه ده‌رهێنه‌رو سینه‌ماكارانی ئێمه ده‌چنه هۆڵه‌نداو سود له‌تواناو ئه‌زمونی ده‌رهێنه‌رو سیناریست و گه‌وره هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و وڵاته وه‌رده‌گرن، به‌هه‌مانشێوه‌ش ئه‌وان سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش بودجه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان كوردستان و هۆڵه‌ندادروستده‌كرێت، ئه‌و وڵاته هاوكاری ئه‌و بودجه‌یه ده‌كات تا زۆرترین كاری هونه‌ری پێ ئه‌نجامبدرێت". جه‌ختیشیكرده‌وه، "ده‌مانه‌وێت سلێمانی وه‌ك شارێكی كلتوری و ڕۆشنبیری ببێته ده‌سته‌خوشكی شاری داناغی هۆڵه‌ندا، هه‌رچی ده‌بینین ساڵ له‌دوای ساڵ ده‌ڵێن خۆزگه‌مان به‌پار، به‌ڵام ئێمه ساڵ به‌ساڵ خه‌ونی جوانترمان ده‌بێت بۆ داهاتوو" به‌وته‌ی ئه‌كره‌م سلێمان، "وه‌فدی سلێمانی فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیان به‌نمونه‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره وه‌سفكردوه‌و ئه‌وه‌شیانخستۆته‌ڕوو كه چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌كرد كه له‌چواره‌م خولدا ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت له‌كاتێكدا فێستیڤاڵه‌كانی جیهان له‌خوله‌كانی 25 دا هه‌مان ئاستی چواره‌م خولی فێستیڤاڵی سلێمانیان هه‌بووه".
top of page
bottom of page