لە خولی چوارەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، کۆمپانیای مەستی فیلم بەشێکی تایبەت دەکاتەوە بۆ پێشبڕکێی سیناریۆی کورتەفیلم لە هەر چوار پارچەی کوردستان تکایە لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵەوە سیناریۆکانتان بنێرن.
script.masti@gmail.com
لە بەرواری ٢٥/٨/٢٠١٩ تاکو ١٥/٩/٢٠١٩ دەتوانن سیناریۆکانتان بنێرن بەم مەرجانەی خوارەوە:
مەرجەکانی وەرگرتنی سیناریۆ:
١) بەزمانی کوردی نووسرابێت ( سۆرانی ، بادینانی ).
٢) تەنها لەڕێگای ئەم م ئیمەیڵ ئەدرەسەوە سیناریۆکانیان وەردەگرین.
٣) تایپ کراو بێت و بە فۆنتی (١٦) نووسرابێت و بە فایلێکی (Word) یان (PDF) بینێرن.
٤) پێشبڕکێکە تەنها بۆ سیناریۆی کورتە فیلمە، نابێت لە ٢٥ دەقیقە زیاتربێت.
Comments