دوای ئەوەی (ڕۆژنامەی زەمەن) لە چەند مانگی رابردوودا هەواڵێکیان لە ماڵپەری فەرمی خۆیانەوە بڵاوکردبۆوە سەبارەت بەوەی کە کۆمپانیای مەستی فیلم و کارمەندانی فێستیڤاڵ کاری زۆرەملەیان کردووە بەرامبەر بە بەرێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی بۆ پاکتاو کردنی خەرجییەکانی فێستیڤاڵ بەدەر لە یاساو رێنماییەکان ! ئێمە بەهەموو شێوەیەک ئەو رۆژنامەیە بەدرۆ دەخەینەوەو سەرلەبەری زانیارییەکانی هەڵەن و باش دەزانین ئەوانە کێن کە لەپشتی ئەم جۆرە ناوزڕاندنەوەن بە شکۆی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی. ئێمە ئەم بابەتە و کەسی یەکەمی بەرپرس لەم بابەتە و هەموو ئەو پەیج ولایەنگرانەی کە سەر بە ئەو کەسەن ڕووبەڕوی دادگا دەکەینەوە. ئێمە هەتاوەکو ئێستا لە بەر شکۆی شاری سلێمانی بێدەنگیمان لە هەندێ بابەت کردووە ، بەڵام چیتر رێگە نادەین کەسانێک کە لە پۆستێکی باڵای حکومیدا بن خەریکی دروستکردنی دوو بەرەکی و ئاژاوەنانەوە بن لە نێو هونەرمەندانی شاری سلێمانیداو چەند جارێک لایەنی پەیوەندیدار و سەروخۆیانمان لێ ئاگادارکردۆتەوە. لەکۆتایدا ئەم بابەتە بەشێکی لە دادگا یەکلایی دەکەینەوە وبەشێکی دیکەشی لە راپۆرتێکی وردو پڕ دۆکیۆمێنتدا بڵاو دەکەینەوە
دانەر عمر بەرپرسی دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی
