top of page
Search

ڕوون کردنەوەیەک لە کۆمپانیای مەستی فیلم

سڵاو و ڕێزمان بۆ سەرجەم هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و دۆستانمان لە ناو کوردوستان ، دەرەوەی هەرێمی کوردستان ، ئەوروپا و وڵاتانی دراوسێ کە ماوەیەکی زۆر بە خەمی (فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی) ئارامیان گرت لەگەڵمان . لێرەوە بڵاوی دەکەینەوە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی تەنها موڵکی کۆمپانیای مەستی فیلمە و خاوەندارێتی دەکات. بەڵگە بۆ قسەکانمان ئەم نوسراوە فەرمیانەی خوارەوەیە کە تۆماری (لۆگۆ و ناوی فێستیڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی سلیمانی) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و نێودەوڵەتی موڵکی کۆمپانیای مەستی فیلمە و بە خۆشحاڵییەوە ئەم هەواڵە پێشکەش ئازیزانمان دەکەین. بۆیە لێرەدا ڕایدەگەیەین هیچ جێگا و شوێنک ناتوانێ بە ناو و لۆگۆی فێستیڤاڵی فیلمی نیودەوڵەتی سلیمانی وە هیچ جۆرە چالاکییەک بە ئەنجام بگەیەنێت. دووبارە پیرۆزتان بێت (فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی) بە سەرپەرشتی کۆمپانیای مەستی فیلم.

بۆردی بەڕێوبردنی کۆمپانیای مەستی فیلم و فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی



13 views0 comments

Comentarios


bottom of page