top of page
Search

کۆمپانیای مەستی فیلم بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک (خەڵاتی شار) دەبەخشێتە کەسایەتییەکی ھونەری

ڕێكەوتی ۲۲-٥-٢٠٢٣، نیاز نوری نەقیبی سەندیکا و ڕۆژگار کەمال سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندان لە بارەگای لقی سلێمانی پێشوازییان کرد لە ستاف و نوێنەرانی کۆمپانیای (مەستی فیلم) کە یەکێکە لەو کۆمپانیایەی کە کار لە بواری بەرھەمھێنانی بەرھەمی ھونەری و رێکخستنی فێستیڤاڵی فیلم وسینەما دەکات.

لە دیدارەکەدا، نوێنەرانی مەستی فیلم رایانگەیاند کە ئەمساڵیش وەکو ساڵی پار بە نیازن درێژە بەو نەریتە بدەن کە ھەر ساڵە (خەڵاتی شار) دەبەخشن بە ھونەرمەندێک ، بۆ ئەمساڵیش بە نیازن رێز لە ھونەرمەندێکی گەورە و بە ئەزمون بگرن ، بۆ ئەمەش داوای ھاوکاری و ھەماھەنگیان کرد لە لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان .

لە بەرامبەردا سەرۆکی لقی سلێمانی وێڕای دەستخۆشی لەو ھەنگاوەی ناویانە، ئامادەیی ھاوکاری و ئاسانکاری بۆ سەرخستنی مەراسیمەکەیان دووپاتکردەوە.بەهیوای پڕۆژەیەکی سەرکەوتو لە داهاتوودا .




4 views0 comments

Comments


bottom of page