مەستی فیلم بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک (خەڵاتی شار) دەبەخشێتە کەسایەتییەکی ھونەری
ئەمڕۆ ٢١-٥-٢٠٢٣، د. موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی و ھونەری سلێمانی پێشوازیکرد لە ستاف و نوێنەرانی کۆمپانیای (مەستی فیلم) کە یەکێکە لەو کۆمپانیا ئەھلیانەی کار لە بواری بەرھەمھێنانی بەرھەمی ھونەری و رێکخستنی فێستیڤاڵی فیلم وسینەما دەکات.
لە دیدارەکەدا، نوێنەرانی مەستی فیلم رایانگەیاند کە ئەمساڵیش وەکو ساڵی پار بە نیازن درێژە بەو نەریتە بدەن کە ھەر ساڵە (خەڵاتی شار) دەبەخشن بە ھونەرمەندێک و بۆ ئەمساڵیش بە نیازن رێز لە ھونەرمەندێکی گەورە و بە ئەزمون بگرن و بۆ ئەمەش داوای ھاوکاری و ھەماھەنگیان کرد لە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری .
لە بەرامبەردا، د. موحسین ئەدیب وێڕای دەستخۆشی لەو نەریت و ھەنگاوەی ناویانە، ئامادەیی ھاوکاری و ئاسانکاری بۆ سەرخستنی مەراسیمەکەیان دووپاتکردەوە.